ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
فەرموویە کە من پادشەهی حوسنی دڵئارام فەرموویە کە من پادشەهی حوسنی دڵئارام خورشید و مەهن ئایینەداری روخی زیبام فیردەوسی جەمالم بە نیهالی قەدی تووبام یەعنی بە دوو لەب ساحیبی ئیعجازی مەسیحام ماچێکی دەمم کافییە بۆ کوشتەیی باڵام فنجانی دەمت ساغەرە یاقووتی رەوانە، وەک نەشئی حەیات دولبەری یاقووتی رەوانە! ئەو چاوە تەبیب و بەڵەدی دەردی دڵانە عیللەت چییە بۆ من کە حەکیمێکی نەزانە؟ جێی نەشتەری وی ئاگری بەردا دڵ و سووتام ئەگریجە و پەرچەم مەدەدی نێرگسی کاڵن فەوجی حەبەشن، لەشکری سوڵتانی جەماڵن ئارایشی روو، رەونەقی باغی خەت و خاڵن هەریێکە لەلایێ بە ئومیدی سەر و ماڵن بەو داوە ئەوی بەستەیە خۆم و دڵی شەیدام من سائیلی ئاشفتەگیی زولفی دووتا بووم تێکچوو کە ئەمن عەنبەری تەڕ میشکی خەتا بووم من هەمنەفەس و هەمدەمی شاهزادە وو شا بووم تا دیم گوڵی تۆ عاشقی ئەندامی بەڵا بووم سەرگەشتە ئەوێستا کە لە دووی گوڵبونی بەڵام ئەبرۆ و جەبین و روخی بێشیبه و میسالن تێکەڵ بە گوڵ و یاسەمەن و غەرقی لوئالن بۆ موڵکی جەمالی کە شەهەنشاهی جەلالن یا شەمس و قەمەر، قەوس و قوزەح ، بەدر و هیلالن وا جوملە هەڵاتوون لە گەریبانی گوڵەندام خەت هاتووە دەوری لەب و رووی داوە لەسەردا یاخۆ حەبەشی فایەقە داغی لە جگەردا؟ گوڵزاری دەمی پوستە و باغی گوڵی بەردا یا لەشکەری کێشاوە بزەی شیر و شەکەردا؟ شەڕیانە لەسەر کەعبەیی روو کافر ێسلام ئەی میشکی خەتایی خەت و خەت جەوهەری کوڵمت! ئەی سونبولی تەڕ دووکەڵی سەر مەجمەری کوڵمت! سووتاوە وەفایی لە هەوای ئاگری کوڵمت سا ئەو دەمە وا بێنە ئەتۆبی و سەری کوڵمت غەیری ئەوە " باللە " نییە لەو لێوە تەمەننام حەزرەتی وەفایی
نظرات شما عزیزان:
کد را وارد نمایید:
عکس شما
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار میگیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**